Lenovo Magic View تازه‌ترین به‌رهه‌می کۆمپانیای لینۆڤۆ
Lenovo Magic View
تازه‌ترین به‌رهه‌می کۆمپانیای لینۆڤۆیه که پێکهاتووه له دوو شاشه . شاشه‌ی یه‌که‌م جگه له‌وه‌ی که چه‌ندین کاتژمێری گرافیکی له خۆ ده‌گرێت به هه‌مان شێوه وه‌ک شاشه‌یه‌کی سمارت فۆن سودی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ پیشاندانی وێنه‌و دیاریکردنی شوێن و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیکه که له کاتژمێره‌که‌دا هه‌یه . وه شاشه‌ی دووه‌م وه‌ک پرۆجێکتۆر کار ده‌کات و به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی نهێنی سه‌یری وێنه تایبه‌تیه‌کانی بکات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێکی تر بیبینێت که له چوارده‌وری بێت ... شایانی باسه ئه‌م کاتژمێره ناوازه‌یه گۆرانێکی گه‌وره له به‌رهه‌مهێنانی کاتژمێره زیره‌که‌کاندا دروست ده‌کات ...