کۆمپانیای ئاریا
کۆمپانیای ئاریا یه‌کێکه له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی که‌رتی تایبه‌ت ، ده‌ستپێکی چالاکیه‌کانمان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساله‌کانی ۱۹۹٦ .
کۆمپانیای ئاریا دامه‌زراوه له شاری سلێمانی له سه‌ره‌تادا چالاکیه سه‌ره‌کیه‌کانمان بریتی بوو له بازرگانی ئامێری په‌یوه‌ندی و ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کان به چه‌ندین جۆر ( ته‌له‌فۆن ، به‌داله ، فاکس ، ته‌له‌فۆنی بێ سیم سیناو ، ئامێری سوره‌یا ، هه‌موو جۆره‌کانی مۆبایل ، هۆکی تۆکی ، فه‌رهه‌نگی ئه‌لکترۆنی ، جی پی ئێس ، به‌هێزکه‌ری شه‌پۆلی مۆبایل (بۆسته‌ر) ته‌قویه ، نه‌هێشتنی شه‌پۆلی مۆبایل ، کامێرای چاودێری ، کامێرای فۆتۆ . ئای پی فۆن ، حاسیبه ی ئاسایی و زانستی ، پرێنته‌ری ئایدی کارد و ناسنامه ) له‌گه‌ل چه‌ندین ئامێری ئه‌لکترۆنی دیکه .
پێش په‌یدابوون و هێنانی تۆره‌کانی مۆبایل بۆ کوردستان و عێراق ، کۆمپانیای ئاریا یه‌که‌م کۆمپانیایه که هه‌ستاوه به بلاوکردنه‌وه و ناساندن و بازرگانی به ته‌له‌فۆنی بێ سیم (سیناو) به چه‌ندین دووری جیاواز له ٥کم بۆ ٥۰کم .
هه‌روه‌ها پێدانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به زۆربه‌ی دام و ده‌زگا حکومی و کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت بۆ راپه‌راندنی کاره‌کانیان به ئامێری سیناو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له مۆدێله‌کانی ئه‌م ئامێره توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو که هه‌تا ۱٥ هاند له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ت ببه‌سترێت ، هه‌ر ۱٥ هانده‌که له به‌ینی خۆیاندا به هۆکی تۆکی گفتوگۆ بکه‌ن و هه‌روه‌ها به هه‌مان خه‌تیش بتوانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن .
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بۆ ئه‌وکاته کارێکی ناوازه و گرنگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێله‌کانی ته‌له‌فۆن که‌م بوو وه نرخی یه‌ک هێلیش ده‌گه‌یشته هه‌تا ۳۰ هه‌زار دیناری سویسری .
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌م ئامێرانه‌وه توانیمان هێله‌کانی په‌یوه‌ندیکردن و ته‌له‌فۆن بگه‌یه‌نینه زۆر شوێن و جێگا به بێ به‌کارهێنانی هیچ سیم و عه‌مودێک ته‌نها به رێگه‌ی بێ سیم له رێگه‌ی هه‌ندێک له مۆدێله‌کانی سیناو که توانای ئه‌م کاره‌یان هه‌بوو .